20 ره‌زبه‌ر 

2724

شاندێکی باڵای حکومی و بەرگری تورکیا سەردانی بەغدای پەیتەختی عێراق دەکەن

شاندێکی باڵای حکومی و بەرگری تورکیا سەردانی بەغدای پەیتەختی عێراق دەکەن
Roj

شاندێکی باڵای حکومی و بەرگری تورکیا سەردانی بەغدای پەیتەختی عێراق دەکەن

شاندێکی باڵای حکومی و بەرگری تورکیا سەردانی بەغدای پەیتەختی عێراق دەکەن

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند،ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوە، یەشار گیولەر وەزیری بەرگری، ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری (میت) و مونیر کاراڵ ئۆغلو جێگری وەزیری کاروباری ناوخۆ سەردانی بەغداد دەکەن.

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 14ی مانگی (ئازار/3) شاندێکی حکومی و بەرگری تورکیا سەردانی بەغدای پەیتەختی کۆماری عێراق دەکەن و لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبنەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، شاندەکەی تورکیا پێکهاتوە لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوە، یەشار گیولەر وەزیری بەرگری، ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری (میت) و مونیر کاراڵ ئۆغلو جێگری وەزیری کاروباری ناوخۆ.

 

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تورکیا ئەوەشخراوەتەڕو، شاندەکە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق گفتوگۆ لەبارەی چەند بابەتێکی خشتەی کاروبارەکان دەکەن، بە تایبەتی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، هەماهەنگی ئاسایش و سەربازی.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر یەشار گیولەر وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاندبو، "پلانیان هەیە بۆ دروستکردنی رێرەوێکی ئەمن بە قوڵایی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر بە درێژایی سنورەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و وتیشی، "هاوینی ئەمساڵ کۆتایی بە کێشەی تیرۆر دەهێنین

6 مانگ و 27 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان