22 سه‌رماوه‌ز 

2724

فازڵ نه‌بى: دەبوو بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کێشەی مووچە چارەسەربکرایە

فازڵ نه‌بى: دەبوو بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کێشەی مووچە چارەسەربکرایە
نێرگز فایه‌ق

بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کێشەکانی نێوان هەرێم‌و بەغدا گەورەنین‌و دەتوانرێت به‌ئاسانیى چارەسەربکرێن، ده‌شڵێت:"دەبوو بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کێشەی مووچە چارەسەر بکرایە".


فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق قسه‌ى بۆ بەغداد ئەلیەوم كردووه‌ سەبارەت بەدواکەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، له‌و ڕوه‌وه‌ وتوویه‌تى:"کێشەی زۆر لەنێوان هەرێم‌و بەغدادا هەیە، بەڵام دەبوو بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کێشەی مووچە چارەسەربکرایەو وەزارەتی دارایی عێراقیش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بناردایە".

ده‌شڵێت:"هەندێک لەکێشەکان دەرەنجامی هەڵەتێگەیشتنن، بەردەوام بەغدا تێبینی لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبه‌رانی هەرێم هەبووەو هەموو مانگێکیش کێشەی نوێ سەرهەڵدەدات".

پێشنیازیش ده‌كات، "هەدوولا لەکۆبوونەوەی داخراودا سەرجەم ئەو کێشانە یەکلابکەنەوەو بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر ناردنی لیستەکان، بڕو ژمارەکان، فەرمانبەران‌و مووچەخۆرانی هەرێم چاویان لەوەیە کەی بەغدا مووچەکانیان دەنێرێت، هەر دواکەوتنێکیش کاریگەریی لەسەر باری کۆمەڵایەتی هاووڵاتیانی هەرێم دادەنێت".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "کێشەکان گەورەنین‌و دەتوانرێت به‌ئاسانیى چارەسەربکرێن، بەو مەرجەی هەردوولا ویست‌و نیازی چارەسەرکردنیان هەبێت".

 

نێرگز فایه‌ق
PUKMEDIA.NET




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان