22 سه‌رماوه‌ز 

2724

باجی شاناز ده‌ڵێ، دەبێت عەقڵیەتی تاکڕەوی بگۆڕین بۆ خزمەت.

باجی شاناز ده‌ڵێ، دەبێت عەقڵیەتی تاکڕەوی بگۆڕین بۆ خزمەت.
فریشته‌ نه‌وزاد

باجی شاناز ده‌ڵێ: "گرنگ نییە کێ پۆستە باڵاکانی حکومەتی داهاتوو وەردەگرێت، گرنگە کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو دیاریبکرێت کە خزمەتکاری خەڵک بێت، هەروەها پێویستە بۆ حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان عەقڵیەتی تاکڕەوی و جیاکاری بگۆڕین بۆ عەقڵیەتی خزمەت".

شاناز  کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام داوه و ڕایگه‌یاندووه‌ که د: "پێویستە بۆ حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان عەقڵیەتی تاکڕەوی و جیاکاری بگۆڕین بۆ عەقڵیەتی خزمەت، چونکە لای خەڵک گرنگ نییە کێ یاخود چ لایەنیک پۆستە باڵاکانی حکومەت وەردەگرێت، بەڵکو لایان گرنگە کە کێ دەتوانێت خزمەت بکات، بۆئەمەش پێویستە لایەنەکان گفتوگۆکانیان لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەستپێبکەن".

هه‌روه‌ها قسه‌ی بۆ مێدیاکانی بنه‌ماڵه‌ هه‌یه‌ و ئێژێ "ئەو کەناڵانە راستگۆییان لەدەستداوە و بە ئامانج کار لەسەر ناشرینکردنی سلێمانی دەکەن، بۆنموونە دوێنێ بارەگای سەرەکی (هەدەپە)ـیان لە هەولێر داخستووە و ناردوویانن بۆ سلێمانی، بەڵام هەر خۆشیان دەچن بە تورکیا دەڵێن (هەدەپە) بارەگای لە سلێمانی هەیە و ئەو وڵاتە دەکەنە دوژمنی سلێمانی، ئەمەش هەوڵێکی خراپە کە بۆ تێکدانی ئارامی سلێمانی دەدرێت".

 

1 مانگ و 2 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان