22 سه‌رماوه‌ز 

2724

واده‌ى خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

واده‌ى خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت
PUKMEDIA

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق واده‌ى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى له‌به‌غداوه‌ ئاشكراكردو ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ ده‌گاته‌ هه‌ولێر"، ده‌شڵێت:"دواکەوتنی مووچە پەیوەندیی بەلیستی مووچەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیی بەگواستنەوەی پارە هەیە لەپشکی هەرێم لەبودجەی وەبەرهێنانەوە بۆ مووچە".

ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، "پشکی هەرێم لەخشتەکانی بودجە بۆ ساڵی 2024 بۆ ئەمساڵ بەشی ئەوە دەکات کە مووچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی هەرێمی پێ دابینبکرێت، بەڵام ئەو بابەتە پێویستی بەموناقەلە هەیە، بۆ ئەوەی لەبودجەی هەرێمەوە بگوازرێتەوە بۆ سەر پشکی مووچەی فەرمانبەران".

ئه‌وه‌شى وت:"پێموایە ئەو دواکەوتنەی مووچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتی دارایی بەشێوەیەکی گشتی تەمویلی تەواوی نییە بۆ ئەوەی مووچەی پێ دابینبکرێت، هەرچەند هەندێکجار پەنا بۆ هەندێک بەهانە دەبەن بۆ ئەوەی مووچە خەرجنەکەن، دواتریش ئەوە ڕێکارێکی هەڵەیە کە چاوەڕێ بکەین تا تەمویل دێت، ئەوە تەنها کات بەفیڕۆ دەدات، پاساوەکانیشیان ئەوەیە موناقەلەکە پێویستی بەئیمزاکردنی وەزیری داراییە، وەزیری داراییش ئامادەنییە وەکو بەرپرسێکی دەوڵەت بەپرسیارەتی لەئەستۆبگرێت‌و کاروباری دارایی بەڕێوەببات، هەموو ئەو پرسانە پێویستیان بەئیمزای وەزیری دارایی هەیە بۆ ئەوەی بۆ سەرۆک وەزیران بەرزبکرێتەوە، بۆیە سەرۆک وەزیران سبەینێ سەردانی هەولێر دەکات‌و ئەو پرسەش چارەدەکرێت".

به‌وته‌ى دلێمی، "لیستەکانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا نێردراوەو وردبینیان بۆکراوە، هەندێک لێکچوون لەناوەکان هەبوونە، بۆ چارەسەریی ئەو پرسەش حکوومەتی هەرێم ناوی دایکی فەرمانبەران‌و ڕێککەوتی لەدایکبوونیشی پێشکەشی بەغداکردووە، ئەو ناو لێکچوونانە چارەسەرکراون، بەڵام کێشەی نەناردنی مووچە ئەوەیە، تەمویلیان نییە، بەهانە دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی سوود لەکات وەربگرن، پرسی دووەمیش ئەوەیە، وەزیری دارایی خاوەن بڕیار نییە، بڕیارەکانی پەیوەست بەهەرێم‌و بڕیارەکانی دیکەش بەرزدەکاتەوە، ئەو ناتوانێت هیچ بڕیارێک بگرێتە ئەستۆ".

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، "لیستەکان پێویستییان بەوردبینی نییە، ئەو لیستە پێشتر وردبینیکراوە، مووچەی فەرمانبەران پێویستی بەئیمزای وەزیری داراییە، بەڵام ئەو ناتوانێت ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵبگرێت، بۆیە پێموایە هەفتەی داهاتوو سەرۆک وەزیران مووچە خەرجدەکات، مووچە گرەنتیکراوەو هیچ کێشەیەکی نییە به‌گوێره‌ى بڕیاری دادگای فیدراڵی".




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان