22 سه‌رماوه‌ز 

2724

جاشوا لاندی: ئەمریکا هێزەکانی لە سوریا ناکشێنێتەوە

جاشوا لاندی: ئەمریکا هێزەکانی لە سوریا ناکشێنێتەوە
PUKMEDIA

جاشوا لاندی، شارەزای پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایدەگەیەنێت، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا بەشێکە لە ستراتیژیی ئەمریکا لە سووریا.

جاشوا لاندی، شارەزای پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا بەشێکە لە ستراتیژیی ئەمریکا لە سووریا. کەواتە پێناچێت ئەو هێزانە لە سووریا بکشێنەوە".

ئاماژەی بەوەداوە، ئەمریکا نایەوێت دەوڵەتی ناوەندی سووریا دەستی بگاتە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی ناوچەکەی، بەڵکو دەیەوێت ئەو وڵاتە هەروا لە ژێر دەستی گرووپە جۆراوجۆرەکان بێت.

لاندی جەختی لەوەش کردووەتەوە، تەنانەت ئەگەر ترەمپ بیەوێ هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا بکشێنێتەوە، ئەوا بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکی کە پێشتریش لەو کارە پەشیمانیان کردبووە، مۆڵەتی ئەو کارەی پێ نەدەن.

 

ده‌نگوباس

 

29 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان