22 سه‌رماوه‌ز 

2724

بۆ سەرژمێری کارتی زانیاری بۆ سەدان عەرەبی هاوردە دروستکراوە

بۆ سەرژمێری کارتی زانیاری بۆ سەدان عەرەبی هاوردە دروستکراوە
نێرگز فایه‌ق

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەردەمی راکان جبووری عەرەب بە لێشاو روویان لە کەرکووک کردووە و لە ماوەی 7 ساڵدا 600 هەزار عەرەب هاتوونەتە پارێزگاکە.

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ سەرژمێری کارتی زانیاری بۆ سەدان عەرەبی هاوردە دروستکراوە، بۆیە داوا لە خەڵکی رەسەنی ئەو ناوچانە دەکەم بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
 
بەپێی ئەو بەرپرسە کوردە، تورکمانیش هاوشێوەی کورد لەو ناوچانە گرفتیان هەیە. 
 
فەهمی بورهان ئامارێکی خستەڕوو و وتی، زیاتر لە 200 هەزار خێزانی کورد لە ناوچەکانی خۆیان نەماون. لە هەموو سەرژمێرییەکانی رابردوو بە پیلان رێژەی کوردیان کەمکردووەتەوە، ئێستا ئێمە دژی سەرژمێری نین، بەڵام داوادەکەین بۆ ماوەیەک دوابخرێت.
 
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە هیچ شێوەیەک قبووڵناکەین ئەم سەرژمێرییە ببەسترێتەوە بە مادەی  140. ئەگەر سەرژمێری 1957 نەکرێتە بنەما بۆ مادەی 140، رەتیدەکەینەوە."

 

 نێرگز فایه‌ق
PUKMEDIA.NET
1 مانگ و 1 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان