12 سه‌رماوه‌ز 

2724

بەغدا داواکارییەکی کورد و سوننەکان رەتدەکاتەوە

 بەغدا داواکارییەکی کورد و سوننەکان رەتدەکاتەوە
PUKMEDIA

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت دەڵێت، حکومەتى عێراقى داوایەکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى رەتکردەوە سەبارەت بە دواخستنى سەرژمێریی لەو ناوچانەى کە بەناوچە ناکۆکیی لەسەرەکان ناسراون.

 

 

رۆژنامەکەلە ژمارەی ئەمڕۆیدا نووسیویەتى، مادەى 140ـى دەستوورى هەمیشەیی عێراق تایبەتە بەو ناوچانە و بەگوێرەى بڕگەکانى ئەو مادەیە دەبوو پێش لە وادەى کۆتایی هاتنى ساڵی 2007 قۆناغەکانى ئاساییکردنەوەى ئەو ناوچانە و سەرژمێریی و راپرسی لەو ناوچانەدا جێبەجێبکرایە، بەڵام نەکراوە، بڕیاریشە لە چەند رۆژى داهاتوودا سەرژمێریی سەرتاسەریی لە عێراق بەڕێوەبچێت و سەرجەم ئامادەکارییەکانى تەواوکراون.

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەی ئیدارەى هەرێمى کوردستان داوایەکی لەبارەى دواخستنى پرۆسەکە لەوناوچانە داوە بە بەغدا، بەڵام حکومەتى ناوەندى داواکەى رەتکردوەتەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشکردوە سوننەکانیش هەمان داوایان کردوە بۆ یەکلاییکردنەوەى ئەو ناوچانەى ناکۆکیان لەسەرە، لەگەڵ شیعەکان، بەڵام وەزارەتى پلاندانان رایگەیاندووە، سەرژمێریی لە وادەى خۆیدا ئەنجام دەدرێت لە سەرتاسەرى عێراقدا بە هەرێمى کوردستانیشەوە.

 

20 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان