22 سه‌رماوه‌ز 

2724

ده‌م پارتى: باشوورى كوردستان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ خراپترى به‌سه‌رهاتووه‌و پارچه‌ پارچه‌ بووه‌

ده‌م پارتى: باشوورى كوردستان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ خراپترى به‌سه‌رهاتووه‌و پارچه‌ پارچه‌ بووه‌
PUKMEDIA

نوێنه‌رایه‌تى هه‌ده‌په‌و ده‌م پارتى له‌هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ى كوردستان خراپترى به‌سه‌رهاتووه‌و پارچه‌ پارچه‌ بووه‌".


 
حیكمه‌ت هه‌تیف نوێنەری هەدەپە ـ ده‌م پارتى لەباشووری کوردستان ڕایگه‌یاند، "هۆکاری دوورخستنەوەمان له‌شارى هه‌ولێره‌وه‌ بۆ سلێمانى، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنەی کە لەنێوان پارتى دیموكراتى كوردستان‌و دەوڵەتی تورکیادا هه‌یه‌".

باسى له‌وه‌شكرد، "هه‌موومان ده‌ڵێین كوردستان پارچه‌ پارچه‌یه‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌ر خوودى هه‌رێمى كوردستان خۆى پارچه‌ پارچه‌ بووه‌، پارچه‌یه‌ك پێى ده‌وترێت‌و زه‌ردو پارچه‌یه‌ك پێى ده‌وترێت سه‌وز".

ده‌شڵێت:"پارتى له‌سنوورى ئه‌و به‌شه‌ى پێیى ده‌ڵێن زۆنى زه‌رد، ڕێگه‌ به‌هیچ ده‌سه‌ڵات‌و حزبێك نادات كارو چالاكیى بكات‌و ده‌ڵێت ده‌بێت ته‌نها خۆم بم".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "بۆمان ده‌ركه‌وت پارتى چیتر ڕێگه‌ به‌كارو چالاكیى سیاسیى ده‌م پارتى یان هه‌ده‌په‌ له‌سنووره‌كه‌ى خۆیدا نادات، بۆیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ئێمه‌یان هێنایه‌ زۆنى سه‌وزو پێشیان وتین، هیچكات بۆتان نییه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌ولێرو زۆنى زه‌رد".




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان