22 سه‌رماوه‌ز 

2724

کۆمسیۆن 28 تانەی هەڵبژاردن ڕەوانەی دەستەی دادوەریی دەکات

کۆمسیۆن 28 تانەی هەڵبژاردن ڕەوانەی دەستەی دادوەریی دەکات
بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، وەڵامی 28 تانەی پێشکەشکراو لە ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی رەوانەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن کرد و کارکردن لەسەر ئامادەکردنی وەڵامی تانەکانی دیکەش بەردەوامە.

 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە کۆی ئەو 41 تانەیەی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێشکەشکراون، کۆمیسیۆن وەڵامی 28 تانەی بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن ناردووە".

وتەبێژەکەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەشکرد، "کارکردن لەسەر تانەکانی دیکەش بەردەوامیی هەیە و دوای ئامادەکردنی وەڵامەکانیان، رەوانەی دەستەی دادوەریی دەکرێن".

بەگوێرەى یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پێویستە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەماوەی حەوت رۆژی کارکردندا، وەڵامی تانەکان ئامادە بکات و رەوانەی دەستەی دادوەرییان بکات.

دواى راگەیاندنی ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لایەنە سیاسییەکان و بەربژێرەکان 41 تانەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە گرتووە، 25ـیان لە سلێمانی، 12 تانە لە هەولێر، سێ تانە لە دهۆک و لە هەڵەبجەش تانەیەک پێشکەشکراوە.

1 مانگ و 2 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان