4 سه‌رماوه‌ز 

2724

زەنگی مەترسیدار بەڕووی هەرێم لێدرا عێراق باسی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌سنوریەکان دەکات

زەنگی مەترسیدار بەڕووی هەرێم لێدرا عێراق باسی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌سنوریەکان دەکات
ئازاد

زەنگی مەترسیدار بەڕووی هەرێم لێدرا عێراق باسی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌سنوریەکان دەکات

زەنگی مەترسیدار بەڕووی هەرێم لێدرا عێراق باسی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌سنوریەکان دەکات

 

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق باسی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی "گه‌نده‌ڵی و رۆتین" كه‌مببێته‌وه‌، ده‌شڵێت، "به‌شێك له‌ كێشه‌كان حكومه‌تی هه‌رێمه‌ و ئه‌گه‌ر بوترێت ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌ نه‌خێر وانییه‌".

 

عه‌توان عه‌توانی ئه‌مڕۆ دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، رایگه‌یاند، "داوا ده‌كه‌ین گوشار بخرێته‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی په‌له‌ بكات له‌پڕۆسه‌ی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی موچه‌ی هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی عێراق".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق په‌یوه‌ست به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رونه‌ و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌مانگی (ئازار/3) ناتوانێت موچه‌ خه‌رجبكات چونكه‌ له‌به‌رده‌م دادگا به‌رپرس ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتو موچه‌كه‌ جێگیر نه‌كرێت، له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ "باسی هۆكاری دواكه‌وتنی پڕۆسه‌كه‌ كرا و ئه‌گه‌ر لۆژیكی بن ده‌كرێت ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگیردرێت، ئه‌گه‌رنا ناكرێت رێگه‌ به‌وه‌ بدرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك".

 

په‌یوه‌ست به‌ نه‌ناردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق وتی، "ئه‌مه‌ باس نه‌كرا، به‌شێك له‌ كێشه‌كان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و ئه‌گه‌ر بوترێت ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌ نه‌خێر وانییه‌، یاسای بودجه‌ یاسایه‌كی فیدڕاڵییه‌ و برایان له‌ هه‌مو فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دان له‌ نێویاندا برایان پارتی دیموكراتی كوردستان".

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "چه‌ندین جار حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌یه‌وێت ببێته‌ ده‌رچه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئێمه‌ش زۆر تێبینیمان هه‌بوه‌ له‌ قه‌رزی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌وه‌مان تێپه‌ڕاندوه‌ به‌مه‌به‌ستی مرۆیی و پێویسته‌  هاوڵاتیان ئه‌م گوناهه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆی خۆیان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا چونكه‌ هیچ تاوانێكیان نییه‌".




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان