22 سه‌رماوه‌ز 

2724

مەسرور بارزانی داوا دەکات کابینەی نوێی حکومەت زوو پێکبهێندرێت

مەسرور بارزانی داوا دەکات کابینەی نوێی حکومەت زوو پێکبهێندرێت
PUKMEDIA

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند، گرنگە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا پێکبهێنرێت.

بەپێی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازی لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

باسی لەوەشکردووە، "سوپاسی باڵیۆزمان کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە. هەروەها بە پێزانینەوە ئاماژەمان بە هاریکاری و پڕۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان کرد".

ئەوەش هاتووە: "باڵیۆزی ژاپۆن خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە".

دەشڵێت: "سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو".

1 مانگ و 2 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان