22 سه‌رماوه‌ز 

2724

ئەردۆغان بۆ ترەمپ: هاوکارییەکانی یەپەگە ڕابگرە

 ئەردۆغان  بۆ  ترەمپ: هاوکارییەکانی یەپەگە ڕابگرە
PUKMEDIA

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند داواى لە سەرۆکی هەڵبژێردراوى ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کردووە هاوکارییەکانى وڵاتەکەى بۆ یەکینەکانى پاراستنى گەل رابگرێت.

 
رۆژنامەى شەرقلئەوسەت لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکات ئەردۆغان لەڕێى تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنەوەى لە ترەمپ کردووە و لە قسەکانیاندا داوای لێکردووە هەموو ئەو هاوکارییانە رابگرێت، کە ئەمریکا تائێستا داویەتى بە یەکینەکانى پاراستنى گەل، کە بە گەورەترین باڵی سەربازیی نێو هەسەدە دادەنرێن و جەختیشى کردووەتەوە، تورکیا چاوپۆشى لە دابینکردنى ئەمنیەتى سنوورەکانى ناکات.

ئەردۆغان رایگەیاندووە، سوورین لەسەر کۆتاییهێنان بە مەترسییەکانى سەر وڵاتەکەمان و دەبێت 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لەسەر سنوور بکرێتە پشتوێنەیەکی ئەمنى تاوەکو مەترسی پەکەکە لەسەر وڵاتەکەمان کەمبکرێتەوە.

1 مانگ و 3 ڕۆژ و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان