22 سه‌رماوه‌ز 

2724

تۆماری دەنگیی ڕاوێژکارێکی سودانی هەرای ناوەتەوە: داوای یەك ملیۆن دۆلار دەکات

تۆماری دەنگیی ڕاوێژکارێکی سودانی هەرای ناوەتەوە: داوای یەك ملیۆن دۆلار دەکات
PUKMEDIA

تۆمارێكی دەنگی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا كە دوای وەرگرتنی بەرتیل لە سەرمایەدارێك دەكات، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی هێناوەتە دەنگ.

 

میدیا عیراقیەكان تۆمارێكی دەنگی كەریم فەیسەڵ راوێژكاری وەبەرهێنانی محەمەد شیاع سودانیان بڵاوكردووەتەوە كە قسە لەگەڵ سەرمایەدارێكدا دەكات و داوای یەك ملیۆن دۆلاری لێدەكات وەك بەرتیل لەبەرامبەر پێدانی پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان.

هەروەها لە تۆمارە دەنگیەكەدا راوێژكارەكە بە سەرمایەدارەكە دەڵێت، كە پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان بهێنێت و ئەویش پێشكەشی سودانی دەكات و رازیدەكات كە بدرێت بە ئەو كەسە.

هاوكات میدیا عیراقیەكان دەڵێن، سودانی ئەو كەسەی لەسەر پۆستەكەی دوورخستووەتەوە و داواكاری گشتیش داوای لێكۆڵینەوەی لە تۆمارە دەنگییەكە كردووە.

لە مانگی رابردووشدا تۆمارێكی دەنگی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی باج بڵاوبووەوە، سودانیش داوای لێكۆڵینەوەی كرد و دواتر وەزارەتی دارایی ئەو كەسەی بۆ ماوەی دوو مانگ لە پۆستەكەی دوورخستەوە تا یەكلابوونەوەی دۆسیەكەی.




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان