22 سه‌رماوه‌ز 

2724

داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی هەشت ملیار دینار کەمیکردووە

داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی هەشت ملیار دینار کەمیکردووە
PUKMEDIA

ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 10 ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشتر زیاتر لە 44٪ کەمیکردووە.

  
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە رێککەوتی 02-11-2024 بۆ ئەمڕۆ هەینی، 08-11-2024، 10 ملیار و 515 ملیۆن و 785 هەزار و 525 دینار بووە.
 
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، بەراورد بە هەفتەی پێشوو، داهاتەکە 8 ملیار و 288 ملیۆن و 773 هەزار و 173 دینار کەمیکردووە.
 
لە داتاکانی شەفافیەتدا هاتووە، داهاتی ئەو سنوورانە ساڵی رابردوو یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 990 ملیۆن و 914 هەزار و 465 دینار بووە.

هەرچەندە ماڵپەڕی شەفافیەت لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان دان بە داتاکانی ماڵپەڕەکەدا نانێت و پێیوایە داهاتەکان زۆر زیاترن، بەڵام یەکێتی ئاشکرایان ناکات.

1 مانگ و 3 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان