3 رێبه‌ندان 

2724

پارتی نوێنەرایەتی هەدەپەی لە هەولێر داخست و ئەندامەکانیانی بۆ سلێمانی ناردەوە

پارتی نوێنەرایەتی هەدەپەی لە هەولێر داخست و ئەندامەکانیانی بۆ سلێمانی ناردەوە
PUKMEDIA

میدیای نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە، ئاسایشی هەولێر، بە زۆر نوێنەرایەتی هەدەپە و ئەندامەکانی ناچار کردووە بچنە ناو ئۆتۆمبێل و لە هەولێر دووریان بخەنەوە، بریاریشە نوێنەرایەتییەكە لە دژی ئەو کردەوەیە لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجام بدەن.

 ئاژانسی رۆژ نیوز بڵاویکردەوە جارێکی دیکە ئاسایشی پارتی لە هەولێر ڕێگریی لە ئازادییخوازان کرد کە کاری سیاسیی خۆیان بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا پارتی نوێنەرایەتی هەدەپەی لە باشووری کوردستان و ئەندامەکانی لە هەولێر بەرەو سلێمانی دوور خستووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، دوای ئەوە ئاسایشی هەولێر بە زۆر بانگی حیکمەت هاتیب نوێنەری هەدەپە لە باشووری کوردستان و هەریەک لە ئایدن یاڵڤاچ، سدقی ڤاکار و ناسر یاغز، ئەندامانی نوێنەرایەتییەكەی کردووە و پاشان بە زۆر دەیانخەنە ناو دوو ئۆتۆمبێلی جیاوازەوە و بە زۆر ڕەوانەی سنووری پارێزگای سلێمانییان دەکەن.

تا ئێستا حکومەتی  هەرێمی کوردستان و هەدەپە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لە بارەی ئەو کردەوەیەی ئاسایشی پارتی بڵاونەکردووەتەوە.

 




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان