22 سه‌رماوه‌ز 

2724

پەرلەمانتارانی کوردستانیش دەبنە خاوەنی پاسپۆرتی دیبلۆماسی

پەرلەمانتارانی کوردستانیش دەبنە خاوەنی پاسپۆرتی دیبلۆماسی
PUKMEDIA

پێدانى پاسپۆرتى دیپلۆماسی بە پەرلەمانتارانى کوردستان لە هەموارى یاسای پاسپۆرتى عێراق زیاد دەکرێت، کە تەنیا دەنگدانى ماوە بۆ ئەوەى کارا بێت. 

  
لە هەموارى یاساى پاسپۆرتى عێراق کە ئێستا لە پەرلەمانى عێراقە، مادەیەک بۆ یاساکە زیاد کراوە و تێیدا ئەو کەسانە دیاری دەکرێن کە پاسپۆرتى دیپلۆماسییان پێ دەدرێت. 
 
بەگوێرەى پڕۆژەیاساکە کە لە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقەوە بۆ پەرلەمان نێردراوە، هەریەک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و جێگرانى و وەزیرەکانى حکومەت، ئەوانەش کە پلەى وەزیریان هەیە لە هەرێمى کوردستان پێدانى ئەو جۆرە پاسپۆرتە دەیانگرێتەوە.
 
سەگڤان سندی، جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق دەڵێت "لە گفتوگۆى لیژنەکەیان لەسەر ئەو هەموارە ئەوە زیاد کراوە کە پاسپۆرتى دیپلۆماسی بدرێتە ئەندامانى پەرلەمانى کوردستانیش، کە پێشتر لە پڕۆژەیاساکەدا نەبووە."

1 مانگ و 3 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان