22 سه‌رماوه‌ز 

2724

ئەمشەو میدیای نەوەی نوێ بڵاویکردەوە کە حزبەکە ئامادەیە بەشداریی لەکابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بکات

ئەمشەو میدیای نەوەی نوێ بڵاویکردەوە کە حزبەکە ئامادەیە بەشداریی لەکابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بکات
PUKMEDIA

سەرباری ئەو زانیارییانەی پێشتر دەربارەی پەیوەندی نێوان نەوەی نوێ‌و حزبەکانی دەسەڵات بڵاودەکرانەوە، بەڵام ئەمڕۆ دەزگای پاراستنی پارتی بوونی ڕایەڵ‌و سەرچاوەی لەناو ڕیزی یەکەمی نەوەی نوێدا ئاشکراکرد.

ئەمشەو میدیای نەوەی نوێ بڵاویکردەوە کە حزبەکە ئامادەیە بەشداریی لەکابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بکات، ئەوەشیخستەڕوو کە مەرجی نەوەی نوێ بۆ بەشداریکردن لەحکومەتدا، وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانە.

بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە، سێ کاتژمێر پێش ئەوەی میدیای نەوەی نوێ ئەم زانیارییانە بڵاوبکاتەوە، کەناڵی ئاڤامیدیا کە ئارینی کوڕی مەسرور بارزانی خاوەنداری دەکات و لە دەزگا هەواڵگرییەکانی پارتییەوە زانیاری مەبەستداری پێ دەدرێت، ئاشکرای کرد کە نەوەی نوێ ئامادەیە بەشداری لە حکومەتدا بکات.

کەناڵەکەی پارتی زانیارییەکانی لە زاری "سەرچاوەیەک"ی ناو نەوەی نوێوە ئاشکرا کردبوو، بێ ئەوەی ناوی بهێنێت.

بە پێی بەدواداچوونەکانی "دەنگوباس" ماوەیەکی درێژە زەمینەسازی بۆ ئەم لێکنزیکبوونەوەیەی نەوەی نوێ و دەسەڵات دەکرێت و چەند ڕۆژێکیشە کەناڵی "ئێن ئاڕ تی" کە زمانحاڵی ئەو حزبەیە، بایەخ بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بەرپرسانی پارتی دەدات لە نێویشیاندا هەواڵ و لێدوانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی جێگری.

بەگشتیش لە دوای دەرکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستانەوە، کەناڵی "ئێن ئاڕ تی" چەندین هەواڵی دەربارەی هەڵوێستی ئەرێنی پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە پێشهاتێکی نوێیە بۆ کەناڵەکە.

ئەوەی ئەم پەیوەندییەشی گەرموگوڕتر کرد، ئەنجامە گوماناوییەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانە کە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن لە بەرژوەندی پارتی و یەکێتی و نەوەی نوێ، ساختەکاری کراوە.

پێشتریش ژمارەیەک پەرلەمانتاری نەوەی نوێ کە لە حزبەکە وازیان هێناوە ئەوەیان ئاشکرا کردبوو کە شاسوار عەبدولواحید، پەیوەندی ژێربەژێر و نهێنی لەگەڵ پارتی و یەکێتیدا هەیە، نوێترینیشیان لێدوانەکەی کازم فاروق، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بوو لە پەرلەمانی کوردستان کە پێش هەڵبژاردنەکەی پەرلەمان ئاشکرای کرد بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی، شاسوار عەبدولواحیدی بردووە بۆ کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ پارتی.

کازم فاروق ڕایگەیاند، کاتێک سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی گەیاندووەتە هەولێر، دوو ئۆتۆمبێلی ڕەش شاسواریان بۆ کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ پارتی بردووە و دواتریش لە کۆبوونەوەیەکی نەوەی نوێدا پێی ڕاگەیاندوون پەیوەندی لەگەڵ پارتیدا دروست کردووە.

پێش ئەویش عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پێشووی پەرلەمان لە چەندین لێدواندا باسی لەوە کردبوو کە شاسوار عەبدولواحید دروستکراوی دەسەڵاتە و پرسی ئەوەشی وروژاندووە کە بۆچی دەسەڵات چاوپۆشی لەو دەیان ملیۆن دۆلار قەرزە کردووە کە لای شاسوارە.

ئەوەشی خستووتەڕوو کە کۆمپانیای نۆکانی یەکێتی شەریکەبەشی پرۆژەکانی شاسوارە و لە ناو گوندی ئەڵمانیدا نوێنەری نۆکان دەوام دەکات.

سەرباری ئەوەش، یەکێتی دۆسیەی هەموو ئەو سکاڵایانەی لە دادگا داخست کە پشکدارەکانی چاڤیلاند لەسەر نەوەی نوێ تۆماریان کردبوو.

پارتی و یەکێتی بە مەرجەکەی نەوەی نوێ بۆ بەشداریکردن لە حکومەت ڕازی ببن یان نا، هیچ لە بایەخی ئەو زانیارییانە کەمناکاتەوە کە دەربارەی پەیوەندی نێوان نەوەی نوێ و دەسەڵات ئاشکرا بوون.




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان