یەکێک لە دامەزرێنەرانی رەوتی هەڵوێست ڕایدەگەیەنێت، هیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەست نیە بۆ ساختەکاری، تەنها ئەو بەڵگانە نەبێت کە کاندید یا کەسوکاریان دەنگیان نەماوە و دەشڵێت: لەسەر دیزاینکردنی ئامێرەکان هیچ بەڵگەیەکیان نییە.
بەدەل بەرواری، کندیدی سەرکەوتوی ڕەوتی هەڵوێست لە بازنەی دهۆک و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەو ڕەوتە بە دەنگی ئەمریکای وتووە، ساختەکارییەکی زۆر و بەشارەزایی کرا لەم هەڵبژاردنەدا، کەسوکارمان تەنانەت کاندید دەنگی بەخۆی داوە بەڵام بۆی حساب نەکراوە، هەموو لایەنەکان بە پارتی و هەموو لایەنەکانی تر دەیانزانی کە بەشی چەند کورسییەک دەنگ دەهێنم، بەڵام بەداخەوە سەرەڕای هەڕەشە کەکەسی نزیکیش نەیدەوێرا بڵێ دەنگ دەدەم دەنگەکانیشییان بردم.
سەبارەت بە بەڵگەکانیان بۆ سەلماندنی ساختەکاری وتویەتی: هیچ بەڵگەیەکی فەرمیمان لەبەردەست نیە بۆ ساختەکاری، تەنها ئەو بەڵگانە نەبێت کە کاندید یا کەسوکارییان دەنگیان نەماوە، بەڵام وەک ئەوەی بڵێی بەڵگەیەک کە پێشکەشی دادگای بکەی لەسەر دیزاینکردنی ئامێرەکان بەڕاستی ئەم بەڵگەیەمان نیە.
ڕاشیگەیاند، هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە کە بچێتە پەرلەمان و دەڵێت: بەڵام ئەو کەسەی دەنگی بەمن داوە بەڕاستی سەرکێشی و ئازایەتی زۆری کردووە لەژێر ئەو هەموو هەڕەشە و فشاری دەرکردن و تەڵاق پێخواردن هێشتا هاتبێت دەنگ بە من بدات یا لایەنێکی تری ئۆپزسیۆن ئیتر چۆن ڕازی دەبێت سبەی دەنگەکەی بڕوات بۆ پارتی و یەکێتی.
بەرواری دەشڵێت: بایکۆتی پەرلەمان لە قازانجی پارتی و یەکێتی و نەوەی نوێییە، کورسی و دەنگەکانمان دەچن بۆ ئەوان، لە زیانی ئەو خەڵکەشە کە لەژێر فشار و هەڕەشەدا سەرکێشی بە ژیان و قوتی خۆی کردووە دەنگی بەئێمە داوە.