ڕۆژنامەیەکی عەرەبی ئاشکرایکرد، بەغدا کارتی دارایی و ئابووریی بەدەستەوەیە بۆ فشارخستنەسەر هەرێمی کوردستان.
ڕۆژنامەی عەرەب لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، کارتی ئابووری و دارایی، کە بەدەست بەغداوەیە، وەک ئامراز و ئەگەرێکی فشار سەری هەڵداوەتەوە، دەشتوانێت کاریگەرییەکی بەهێز لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا دروست بکات، کە لە ماوەکانی داهاتوودا دەچێتە ناو پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێوە، دوای ئەوەی بەم دواییانە هەڵبژاردنی بۆ پەرلەمان ئەنجامدا.
ترسیش لە فشارەکانی هاوپەیمانانی ئێران هەیە، یارمەتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بدەن، بۆ ئەوەی زۆرترین رۆڵی خۆی لە حکومەتی داهاتووی هەرێمدا هەبێت.