12 سه‌رماوه‌ز 

2724

رۆژنامەى سۆزجو: ئەردۆغان فڕۆکەیەکى گرانبەهاى کڕیوە

رۆژنامەى سۆزجو: ئەردۆغان فڕۆکەیەکى گرانبەهاى کڕیوە
PUKMEDIA

رۆژنامەى سۆزجوى تورکى بڵاویکردەوە، ئەردۆغان فڕۆکەیەکی بە بەهای 150 ملیۆن دۆلار کریوە.

 

رۆژنامەکە لە ژمارەى ئەمڕۆ هەینى لە زارى عەلی ماهیر باشارر پەرلەمانتاری پارتى گەلى کۆمارى (جەهەپە) بڵاویکردەوە، ساڵی پار فڕۆکەیەک بە بەهای 150 ملیۆن دۆلار بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کڕاوە.

ئەو پەڕلەمانتار راشیگەیاندووە، لەکاتێکدا وڵات لە قەیرانێکی ئابووریدایەـ بەڵام دەسەڵات بەدڵی خۆی داهاتی وڵات خەرجدەکات بەبێ گوێدانە بەرژەوەندی گشتی.

عەلی ماهیر باسى لەوەش کردووە، کە بەناوی 86 ملیۆن کەسى تورکیاوە سکاڵا لە سەرۆککۆمار دەکات لەسەر بە هەدەردانى داهاتی وڵات و زیادە خەریکى.

جارى یەکەم نییە، کە لە تورکیا پرسى بەهەدەردانى پارەى گشتى دەوروژێنرێت، پێشتریش چەندین جار کەسى هاوشێوە باس کراوە، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانى ئەو وڵاتە رووبەڕووى دادگا نەکراونەتەوە.




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان