12 سه‌رماوه‌ز 

2724

ڕاوێژکارێکی سەرۆك وەزیرانی عێراق: بەمزووانە ئیسرائیل هێرش دەکاتەسەر عێراق

ڕاوێژکارێکی سەرۆك وەزیرانی عێراق: بەمزووانە ئیسرائیل هێرش دەکاتەسەر عێراق
PUKMEDIA

ئیبراهیم سومەیدەعی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەم بەم نزیکانە عێراق روبەڕووی هێرشی ئیسرائیل بببێتەوە.


سومەیدەعی باسی لەوەشکردووە، لێدوان و کارەکانی بەرەی مقاوەمە حکومەتی عێراقی توشی ئیحراجی دەکات و ئێستا عێراق بووەتە گۆڕەپانێکی ئاشکرا بۆ هەردوو وڵاتی ئێران و ئیسرائیل، دەبێت رێگری لە هەموو لایەنەکان بکەین کە عێراق وڵاتی تێپەڕینی موشەک و فڕۆکەکانیان بێت.

ڕاوێژکارەکەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەشڵێت، راگەیاندنی جەنگ بڕیارێکی تەواو عێراقییە بەڵام عێراق توانای چونە ناو جەنگی نییە، سەرۆک وەزیرانی عێراق تا ئێستا (6) هێرشی بۆ سەر عێراق راگرتووە.




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان