12 سه‌رماوه‌ز 

2724

ڕۆژنامەی عەرەب: یەکێتی ئاستەنگ بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دروستدەکات, به‌لام بافل نه‌یتوانی هیچ که‌س بنێرێته‌وه‌ لۆ مارێ!!!

ڕۆژنامەی عەرەب: یەکێتی ئاستەنگ بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دروستدەکات, به‌لام بافل نه‌یتوانی هیچ که‌س  بنێرێته‌وه‌ لۆ مارێ!!!
PUKMEDIA

ڕۆژنامەی عەرەب ڕایگەیاندووە، پارتى بەدواى ئاسۆیەکدا دەگەڕێت بۆ پێکهێنانى حکومەت و یەکێتیش ئاستەنگ دروستدەکات

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، پارتى دیموکراتى کوردستان کە براوەى یەکەمى هەڵبژاردنەکانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانە بە بەدەستهێنانى 39 کورسی، هەنگاوەکانى بە ئاڕاستەى پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت دەستپێکردوە و بۆ ئەومەبەستە هوشیار زێباری ئەندامى مەکتەبی سیاسی کردوەتە سەرۆکی لیژنەی دانوستانکار تاوەکو لەگەڵ لایەنە براوەکانى دیکە دەست بەسەرەتاکانى دروستکردنى حکومەتى نوێ بکەن.

میدیاکانى ئەو حزبەکە بڵاویانکردەوە، دواى کۆتاییهێنانى کۆمسیۆن بە تانەکان، راستەوخۆ لیژنەکەیان دەست بەکارەکانی دەکات.

رۆژنامەى عەرەب نووسیویەتى یەکێتى نیشتمانیى کوردستان کە براوەى دووەمى هەڵبژاردنەکانە و 23 کورسی بەدەستهێناوە، دەستى بە جوڵەیەک کردووە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى جگە لە پارتى بەر لەوەى پارتى دەست بەکارەکانى بکات بۆ ئەوەى پشکەکانى لە حکومەتى داهاتوودا باشتر بکات.

رۆژنامەکە نووسیویەتى، بەهۆی نزیکی یەکێتى لە حزبە عێراقییەکان مەترسی هەیە دەستێوەردان ئەنجام بدرێت وەک بەشێک لەو پلانانەى کە ئێران بۆ هەرێمى کوردستان لەبەرچاوى گرتووە.

ئەندامێکى پێشووى سەرکردایەتى یەکێتیش بە رۆژنامەى عەرەبی راگەیاندووە، پێشتر یەکێتى سەرۆکى پەرلەمانى وەرگرتووە، بەڵام بۆ ئەم خولە بە کەمتر لە سەرۆکایەتیى هەرێم رازی نابێت لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزارەتە سیادییەکان، راشیگەیاندووە یەکێتى سوورە لەسەر دروشمى گۆڕینى ئاراستەى حوکمڕانى لە کوردستان.




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان