20 ره‌زبه‌ر 

2724

دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی تایبەت بە ناردنی نەوتی سپی بۆ ھەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی تایبەت بە ناردنی نەوتی سپی بۆ ھەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات
فاروق

دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی تایبەت بە ناردنی نەوتی سپی بۆ ھەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

 دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی تایبەت بە ناردنی نەوتی سپی بۆ ھەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

 

کە تیایدا داواکراوە ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، حکومەتی فیدڕاڵ پابەندبکرێت بە ناردنی نەوتی سپی بۆ ھەرێم بە نرخی پاڵپشتیکراو.

 

به‌گوێره‌ی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی دادگای فیدڕاڵی، یه‌كێك له‌ دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ سكاڵای نه‌هرۆ مه‌حمود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری نه‌وتی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌ركه‌كانیان تۆماریكردوه‌.

له‌ سكاڵاكه‌یدا داوایكردوه‌، بنه‌مای یه‌كسانی بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاوڵاتییان له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به‌پشت به‌ستن به‌ ده‌ستوور جێبه‌جێبكرێت، نرخی لیترێك نه‌وتی سپی به‌ 250 دینار هاوشێوه‌ی هاوڵاتیانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بدرێت به‌ هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ له‌ئێستادا به‌نرخێكی گران نه‌وتی سپیان ده‌ستده‌كه‌وێت.

بڕیاربوو رۆژی 4ی ئەم مانگە، دادگای فیدڕاڵی یەکەمین دانیشتن لەسەر سکاڵاکە ئەنجامبدات، بەڵام دادگاکە تاوتوێکردنی سکاڵاکەی بۆ ئەمڕۆ دواخست

 




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان