9 رێبه‌ندان 

2724

ڕەوتی هەڵوێست: داوای هەڵوەشانەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین

ڕەوتی هەڵوێست: داوای هەڵوەشانەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین
PUKMEDIA

ئەمڕۆ ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، تانەی فەرمی خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشکرد.

 

ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەتانەکەدا بەوردی هەموو بوارەکانی خروقات و ساختەکاری خراوەتەروو، دەیان لایەنی کێشەی هەڵبژاردنەکان لە ڕوی یاسای و تەکنیکیەوە خراوەتەڕوو. 

ئاماژە بەوەشدراوە، بەدەر لە ساختەکاریەکان؛ (210 هەزار دەنگ ) سوتێندراوە، زیاتر لە (100 هەزار کەس) بەبیانوی پەنجەمۆر بێبەشکراون لە دەنگدان… تەنیا ئەمە (15 کورسی پەرلەمانە) 

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەکراوە، چەندین وردەکاری پەیوەست بە ساختەکاری و پێشێلکارییەکان بۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان ڕوونکراوەتەوە، ڕەوتی هەڵوێست پێشترو لەم سکاڵایەشدا داوای (سۆفتوێری) کردوە بۆ سەلماندنی ساختەکاری و گۆڕینی ئەنجام، بەبیانوی ئەوەی لای کۆمپانیای کۆریە؛  نەدراوە.

لەکۆتاییشدا داواکاری رەوتی هەڵوێست، بۆ راستکردنەوەی رێکارەکانی هەڵبژاردن لەکوردستان و عیراقدا باسکراوە، داوای لێکۆڵینەوەی وردی یاسایی و تەکنیکی کردوە، بۆ سەلماندنی ساختەکاری، پاش سەلماندن پێویستە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە.




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان