بهگوێرهى ڕاگەیەندراوێکی ژووری بازرگانیو پیشەسازیی سلێمانی، دوای ئەوەی پڕۆژەیەکیان بۆ گۆڕینی پاسەکانی هێڵەکانی ناوشاری سلێمانی ڕاگەیاند، کۆمپانیایەکی چینی ئامادەیی نیشانداوە کە پاس بۆ ئەو هێڵانە دابین بکات.
بەگوێرەی زانیاریەکانی دهنگوباس، پڕۆژەکە کۆمپانیایەکی سەر بەئیدارەی گشتیی یەکێتیی ئامادەیکردووە، گوایە ئەو پاسانە کۆن بوونو بەشێکیان زیان بەژینگە دەگەیەنن دەبێت بگۆڕدرێن.
بۆئەوەش ئەو کۆمپانیایەی یەکێتیی لەگەڵ کۆمپانیا چینیەکە ڕێکدەکەوێتو پاسەکان بەو نرخەی خۆی دەیەوێت دەفرۆشێتە شۆفێران، شۆفێرانیش تەنها دەتوانن لەو کۆمپانیایە پاس بکڕنو بۆیان نییە خۆیان سەربەخۆ یان لەکۆمپانیایەکی تر پاس بکڕن.
بەم ڕێگەیەش، ئیدارەی گشتیی یەکێتیی، پارەیەکی زۆرى بەناوی دابینکردنی پاسی نوێ بۆ شۆفێرانی هێڵەکانی ناوشاری سلێمانی دەستدەکەوێت.
پێشتریش یەکێتیی بەناوی ڕێکخستنی تاکسیەکانی ناوشاری سلێمانی، هەوڵیدا دەستبەسەر تاکسیەکاندا بگرێت، بەڵام بەهۆی ناڕەزاییو کاردانەوەکانەوە، یەکێتیی ئەو هەنگاوەی ڕاگرت.