10 رێبه‌ندان 

2724

ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى به‌ره‌ى گه‌ل ساخته‌كارییه‌كى گه‌وره‌ى هه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كات

ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى به‌ره‌ى گه‌ل ساخته‌كارییه‌كى گه‌وره‌ى هه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كات
PUKMEDIA

ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى به‌ره‌ى گه‌ل ساخته‌كارییه‌كى گه‌وره‌ى هه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "بەلگەیەکی زۆرمان هەیە، کە ئامێرى دەنگدان دەنگێکى زۆرى پوچەڵ کردووەتەوە".

 
ناوەندى هەڵبژاردنى بەرەى گەل ڕاگەیەنراوێکى لەسەر تانەدان لەئەنجامى هەڵبژاردن بڵاوکردەوەو ده‌ڵێت:"تانەمان لەئەنجامى هەڵبژاردن داوەو بەردەوامدەبین لەئاشکراکردنی ئەو ساختەکارییەى لەدەنگی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستاندا کراوە".

ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى بەرەى گەل جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "بەڵگەیەکی زۆرمان هەیە، کە ئامێرى دەنگدان دەنگێکى زۆرى پوچەڵکردووەتەوە".

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:"ناوه‌ندى ئامێرى عه‌دو فه‌رزى ئه‌لیكترۆنى PCOS زۆر كۆنه‌و له‌ساڵى 2016وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كارناهێنردێت".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکان ئاشكرایكرد، واده‌ى تانه‌دان له‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتاییهاتووه‌و لەسلێمانی 25 تانەو لەهەولێر 12 تانەو لەدهۆک سێ تانەو لەهەڵەبجەش یەک تانە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دراوە.




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان