12 سه‌رماوه‌ز 

2724

هۆشدارییه‌كى توند له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆوه‌

هۆشدارییه‌كى توند له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆوه‌
PUKMEDIA

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم نووسراوی فەرمی بۆ پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم ڕه‌وانه‌ده‌كات‌و ڕایاندەسپێرێت، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو فرۆشگایانە بگرنەبەر، کە سیمکارت دەفرۆشن بێ پڕۆسەی تۆمارکردنی یاسایی.

 
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرایكردووه‌، بەمەبەستی خێراکردنی ڕێوشوێنەکانی کۆنترۆڵکردنی فرۆشتنی سیمکارت لەدەرەوەی ڕێوشوێنی یاسایی تۆمارکردن، لیژنە تایبەتمەندەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان ڕاسپێردران کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر فرۆشگایەک بگرنەبەر، کە سیمکارت دەفرۆشن بێ پڕۆسەی تۆمارکردنی یاسایی.
 
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا وەزارەتی ناوخۆ وتوویه‌تى، "لەسەر ئەم بابەتە سزای ژمارەیەک فرۆشگا دراون‌و داخران، بەدواداچوونی ڕۆژانەش بەردەوامە، ڕێوشوێنی یاسایی تووند لەبەرامبەر هەر کەس‌و فرۆشگاو بریکارێک دەگیرێتەبەر کە سیمکارت لەبازاڕ بفرۆشێ‌و بەناوی کڕیار تۆماریان نەکات".
 
ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "فرۆشتنی سیمکارت لەبازاڕ بێ تۆمارکردن، دەرگاکردنەوەو دەرفەت دروستکردنە بۆ تاوانکاران، تاوەکو بەو سیمکارتانە تاوان بکەن‌و هەوڵبدەن خۆیان لەیاسا بشارنەوە، ئەمەش بەشداریکردنە لەتاوان‌و وەزارەتی ناوخۆ ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی هاووڵاتییان".

وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌وه‌شى به‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌، بەگوێرەی بڕگەی دووەم لەمادەی 6 لەڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ژمارە 8ی ساڵی 2021ی هەموارکراو، سەرپێچیکار بەرامبەر هەر سیمکارتێکی دەستبەسەرداگیراو بڕی سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
 
یەکێکی دیکە لەو خاڵانەی وەزارەتی ناوخۆ کۆمپانیاکانی ناچار بەجێبەجێکردن دەکات، ئەوەیە، بریکارە سەرەکی‌و لاوەکییەکانی فرۆشتنی سیمکارت دەبێت فۆڕمی خۆتۆمارکردن پڕبکەنەوە، بەپێچەوانەوە بریکاردارێتی فرۆشتنی سیمکارتی لێ وەردەگیرێتەوە.

28 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان