12 سه‌رماوه‌ز 

2724

فێنك ئه‌حمه‌د داواكارییه‌كى به‌ره‌ى گه‌ل له‌باره‌ى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

فێنك ئه‌حمه‌د داواكارییه‌كى به‌ره‌ى گه‌ل له‌باره‌ى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات
PUKMEDIA

به‌ره‌ى گه‌ل له‌باره‌ى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان داواكارییه‌كى هه‌یه‌، سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل-یش ده‌ڵێت:"بەڵگەیەکی زۆرمان هەیە کە ئامێری دەنگدان دەنگێکی زۆری پوچەڵکردووەتەوەو كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش هیچ زانیاریەكیان لەبارەی سۆفتوێری ئامێرەكەوە نییە".

فێنك ئەحمەد سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل ئاشكرایكرد، بەرەی گەل داوایكردووە تاوه‌كو وردبینی لەو ساختەكاریانە نەكرێت كە ئەنجامدراون، كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان نەكرێت.

وتیشى:"ئامێرەكانی دەنگدان ژمارەیەكی زۆری دەنگدەرانی نەخوێندووه‌تەوەو كۆمسیۆنیش هیچ زانیارییەكیان لەبارەی سۆفتوێری ئامێرەكەوە نییە".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "ئێمه‌ وه‌ك به‌ره‌ى گه‌ل، ساختەكاریەكی زۆرمان ئاشكراكردووە لەكۆی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان".

ئه‌وه‌شى وت:"وه‌كو دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل دوو تانەمان لەهەڵبژاردنەكان داوەو داواشمانكردووە تاوه‌كو وردبینی لەو ساختەكاریانە نەكرێت كە ئەنجامدراون، كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان نەكرێت".

به‌وته‌ى فێنك ئه‌حمه‌د، "تانەمان لەكۆی پرۆسەی هەڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان داوه‌".

نه‌یشارده‌وه‌، "تانەمان لەئەنجامی هەڵبژاردنه‌كه‌ش داوەو بەردەوامیشدەبین لەئاشکراکردنی ئەو ساختەکارییەی لەدەنگی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستاندا کراوەو بەڵگەیەکی زۆرمان هەیە، کە ئامێری دەنگدان دەنگێکی زۆری پوچەڵکردووەتەوە".




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان