12 سه‌رماوه‌ز 

2724

مەلا بەختیار هۆشداریی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت هۆشداریدەدات

مەلا بەختیار هۆشداریی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت هۆشداریدەدات
PUKMEDIA

مەلا بەختیار لەشاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیاوە لەبارەی دۆخی کوردستان ڕایگه‌یاند، "ئەگەر زوو حکومەتێکی بنکە فراوان دانەمەزرێ، زیانی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە"، ده‌شڵێت:"ئەگەر سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان قۆناغی ڕابردووی ململانێکان جێنەهێڵێ‌و بەرزنەبێتەوە بۆ ئاستی نوێی سیاسەتی نێودەوڵەتی ئێستا، کوردستان زیانی گەورە دەکات".

مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت:"ئەگەر حکومەتیش دابمەزرێ‌و نەتوانێ دەستووری هەمیشەیی بنووسێ، نەتوانێ هێزی پێشمەرگە یەکبخات، نەتوانێ سەرچاوەی دارایی ڕێکبخاتەوەو دژی گەندەڵی یاسا دانەڕێژێ، بێگومان کابینەی دەهەمیش ناتوانێ کێشە بنچینەییەکانی کوردستان چارەسەربکات".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، "هەمان سیناریۆ بێزارکەرەکەی کابینەکانی پێشوو دوپاتدەبێتەوە، بەڵکو ئەمجارە مەترسی زیاتریش سەرهەڵدەدات".

هۆشداریشده‌دات‌و ده‌ڵێت:"ئەگەر سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان قۆناغی ڕابردووی ململانێکان جێنەهێڵێ‌و بەرزنەبێتەوە بۆ ئاستی نوێی سیاسەتی نێودەوڵەتی ئێستا، کوردستان زیانی گەورە دەکات‌و متمانەیەکی زۆری پشتیوانیە نێودەوڵەتیەکان لەدەستدەدات".

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "نەخشەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگۆڕانکاریدایە‌و جیهانیش بەرەو جەنگی دووەمی سارد ئاراستە دەکرێ".

28 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان