12 سه‌رماوه‌ز 

2724

مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ ڕوو له‌عێراق ده‌كات, په‌یوه‌ندی یه‌کێتی و ئێران له ئاستی سه‌ربازی و ستراتیژی دایه

مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ ڕوو له‌عێراق ده‌كات, په‌یوه‌ندی یه‌کێتی و ئێران له ئاستی سه‌ربازی و ستراتیژی دایه
PUKMEDIA

په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی و په‌یوه‌ندی یه‌کێتی و ئێران له ئاستی سه‌ربازی و ستراتیژی دایه و عێراق و کوردستان له‌ مه‌ترسی گه‌وره‌دان

دوو سەرچاوەی ئیسرائیلی ئاشكرایانكردووه‌، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل، ئێران ئامادەکاریی دەکات بۆ هێرشکردنەسەر ئیسرائیل لەخاکی عێراقەوە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا، ڕەنگە هێرشەکە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بێت، کە بڕیارە سێشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

ئەو دوو سەرچاوەیە بەماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکیان وتووه‌، "هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل ئەوە دەردەخەن، پێدەچێت ئێران لەعێراقەوە بەژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان‌و مووشەکی بالیستیک هێرشەکە بکاتەسەر ئیسرائیل".

ماڵپەڕەکە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، "هێرشەکە لەڕێگەی گرووپەکانی لایەنگری ئێران لەعێراقەوە دەبێت، نەک ڕاستەوخۆ لەخاکی ئێرانەوە، بۆیە ئەمەش ڕەنگە هەوڵێک بێت بۆ دوورکەوتنەوە لەهێرشێکی دیکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران".

ئیسرائیل ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لەتۆڵەکردنەوەی هێرشەکەی 1ی ئۆکتۆبەری ئێران، بەنزیکەی 100 فڕۆکەو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەند شوێنێکی سەربازیی ئێرانی کردە ئامانج، کە لەئەنجامی هێرشەکاندا دوو سەربازیش کوژران.

چاودێران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ربێت‌و ئێران له‌خاكى عێراق‌و ئاسمانه‌كه‌شى بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئیسرائیل له‌كاربهێنێت، ئه‌وا مه‌ترسییه‌كى ڕوو له‌عێراق ده‌كات‌و له‌هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیش عێراق تووشى هه‌مان چاره‌نووسى فه‌ڵه‌ستین‌و لووبنان ده‌بێته‌وه‌.




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان