ئەمەریکا سزای بەسەر سێ دامەزراوە و کەسایەتی لە تورکیا و لوبنان سەپاند،کە سەربەئێرانن
ئەمەریکا سزای بەسەر سێ دامەزراوە و کەسایەتی لە تورکیا و لوبنان سەپاند،کە سەربەئێرانن
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە راگرتنی چالاکییە نایاساییەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە. بۆ ئەم مەبەستەش چەند دامەزراوا و کەسایەتی سزاداوە، کە بەناڕاستەوخۆ هاوکاریی دارایی پاسدارانی ئێرانیان کردووە.
گەنجینەی ئەمەریکا دەڵێت دامەزراوەکان و حکومەتی سووریا بە فرۆشتنی کاڵای ئێرانی سەدان ملیۆن دۆلارییان دەستکەوتووە و فرۆشتنی ئەو کاڵایانە بووەتە سەرچاوەی داهاتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، حزبوڵڵا و گرووپە چەکدارەکانی دیکە لە ناوچەکەدا.
بەگوێرەی وەزارەتەکە، ئەوان ڕێگری دەکەن لە قۆستنەوەی سیستەمی بازرگانی نێودەوڵەتی لەلایەن سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو سوپایە، کە سیستەمەکە بۆ تێکدانی سەقامگیری بەکاریدەهێنن.
جیا لەمەش، لە 22ی ئەم مانگەش، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیای فلای بەغدا و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە سەپاند بە تۆمەتی هاوکاریی فەیلەقی قوودسی سەر بە سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکانی نزیکیان لەعێراق، سووریا و لوبنان.
پاشان، لە ڕۆژی دووشەممە، 29ی 1ی 2024، وەزارەتی گەنجینەی ئەمهریکا رایگەیاند، بانکی هودای عێراقی لە پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و سوپای پاسداران تێوەگلاوە و بەم بۆنەیەوە سزای ئەو بانکە عێراقییەشی دابوو.
هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر حوسێن موئنیس، سەرۆکی بزووتنەوەی ماف لە پەرلەمانی عێراقیشدا سەپاند کە تۆمەتباری کردبوو بەوەی کەلوپەلی بۆ سوپای پاسداران گواستووەتەوە.