22 سه‌رماوه‌ز 

2724

قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکانی یەکێتی بێدەنگن یان بێدەنگ کراون؟

قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکانی یەکێتی بێدەنگن یان بێدەنگ کراون؟
PUKEMDIA

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و میدیای ئەو حزبە، ڕۆڵێ جێگری سەرۆك وەزیران لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبینن و لە پرسی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران هەم پڕۆسەکە ڕەتدەکەنەوە، هەم جێگرەوەی هەژماری منیان داناوە، ئەوەی لەم نێوەندەدا بێدەنگە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانە، کە تا ئێستا دیار نییە لەگەڵ هەوڵەکانی مەسرور بارزانیدا بۆ هەژماری من

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و میدیای ئەو حزبە، ڕۆڵێ جێگری سەرۆك وەزیران لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبینن و لە پرسی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران هەم پڕۆسەکە ڕەتدەکەنەوە، هەم جێگرەوەی هەژماری منیان داناوە، ئەوەی لەم نێوەندەدا بێدەنگە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانە، کە تا ئێستا دیار نییە لەگەڵ هەوڵەکانی مەسرور بارزانیدا بۆ هەژماری من، یان لەگەڵ هەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەبانکیکردنی مووچە لە بەغدا، بەڵام هەرکامیان بێت هیچ لەو ڕاستیە ناگۆڕێت کە تیمی یەکێتی لە حکومەت پێشتر پاڵپشتی پڕۆژەکە بوون و ئێستا لەوە دەترسن ئەگەر دژی بووەستنەوە، پارتی بە بەڵگە نیشانی خەڵکی بدات کە ئەوان لەگەڵ پڕۆژەکەدا بوون.

عوسمان گوڵپی، مامۆستای نارازی لە نوسینێکدا باس لە بێ هەڵوێستیی قوباد تاڵەبانی دەکات و دەڵێت، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمە، ئەندازیار و شەریکی هەژماری منە، باشترە یەکێتی لەبری داوای یاسایی تۆمار کردن لە بەغداد و کات کوشتن، تەنها بە قوباد تاڵەبانی بڵێن بە یەك دێر هەژماری من ڕەتبکاتەوە بەسە.

دەشڵێت "داوای یاسایی تۆمارکرد، کاری ئۆپۆزسیۆنە نەك شەریکی حکومەت. ئەنجامی داوای یاسایی لە بەغداد چەندین مانگی دەوێ، بەمەش یەکێتی دەیەوێ جارێکیتر بە پرسی بەبانکیکردنەوە بچێتە نێو هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە".

لەکوردەواریدا دەوترێت هەڵگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنیەتی، بەوپێیە تەماشای هەوڵەکەی یەکێتی بکەین، ئایندەی هەوڵەکە دیارە کە سەرنەگرتنیەتی، چونکە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چەند ڕێکارێکی گرنگی هەیە ئەوانیش؛

هەنگاوی یەکەمی تەوتین خۆی لە کردنەوەی لقی بانکەکانی ڕەشید و ڕافدەین و تی بی ئای دەبینێتەوە

هەنگاوی دووەم کردنەوەی هەژمارە بۆ فەرمانبەران

هەنگاوی سێیەم جیاکردنەوەی لیستی مووچەخۆرانە واتا مەدەنی و سەربازیی

هەنگاوی چوارەم ناردنی نوسراوە لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ بەغدا بەمەبەستی تەوتینکردنی مووچە

هەنگاوی پێنجەم ڕەزامەندی یان ڕازی نەبوونی بەغدایە لەسەر تەوتینکردنی مووچە.

کەواتە ئەوەی لەم پڕۆسەیەدا گرنگە هەنگاوەکانی چوارەم و پێنجەمە، چوارەم بۆ ڕەزامەندی و نوسراوی حکومەتی هەرێم بۆ بابەتەکە، هەنگاوی پێنجەمیش ڕەزامەندی بەغدایە کە پێناچێت بەغدا لەم کاتەدا بەرەیەکی نوێی ناکۆکیی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بکاتەوە، لەکاتێکدا ماوەیەکە پەیوەندییەکانی ئەو حزبە لەگەڵ شیعەکان جۆرێک لە سەقامگیریی بە خۆیەوە بینیوە.

دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە رۆژی 27-10-2024 ئاراستەی وەزارەتی داد - داواکاری گشتی، وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی کردووە رایگەیاندووە، "هەر بەڕێوەبەری بانکێک، یان ئەفسەر و پۆلیسێک رێگری لە کارمەندانی  هەژماری من بکات، سزا بدرێت." داواکاری گشتی بە فەرمی داواکەی گەیاندووەتەوە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە.

یەکێتی بە بڕیاری حزبیی داوایکردووە هەژماری من ڕابگیرێت، بەڵام هێشتا بڕیاری حکومی نەداوە، ئەوەش گومانی لەسەر ئەو جوڵەیەی یەکێتی دروستکردووە و هەندێک کەس بۆچوونیان وایە، ئەوە هەوڵێکە بۆ فشار دانان لەسەر پارتی، بۆئەوەی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمدا، دەستکەوتی زیاتر بەدەست بهێنێت.

یەکێتی پێشتر هەوڵێکی دژی پارتی لە بە‌غدا دا و شکستیهێنا، هەوڵەکەش ئەوەبوو پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بکاتە برگەیەک لەنێو یاسای بودجە، بەڵام  لەو کاتەدا هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هێڵێکی سوری بەسەر نوسراوەکەی یەکێتیدا هێناو وتی، ئەوە لەم کاتەدا فشارە بۆ مەسعود بارزانی و نابێت قبووڵ بکرێت.

1 مانگ و 8 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان