لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی وەزیری دارایی دەکات،
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی وەزیری دارایی دەکات،
بۆئەوەی ئەو ناڕوونییەی لە ناردنی مووچەی مانگی شووبات و ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، روونی بکاتەوە.
لەمبارەیەوە مستەفا گه‌ڕعاوی یەکێک لە ئەندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ بانگهێشتی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
ئەو ئەندام پەرلەمانە دەڵێت، پێویسته حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌باره‌ی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی دابه‌شكردنی مووچه.
ناوبراو داوای له هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمیش كرد كه به‌رپرسیارێتی جدی هه‌ڵبگرن و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌رده‌وام دابه‌ش بكرێت و ئه‌و كێشه‌یه به‌یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق دادگای فیدراڵیی ئاگادار کردووەتەوە، هیچ بڕە پارەیەک بۆ مانگی ئادار نانێرێت ئەگەر لەڕێی هەژماری بانکییەوە نەبێت، بەو جۆرەش دروستکردنی هەژماری بانکی کاتێکی زۆری پێویستە.
موعین کازمیش، ئەندامی دیکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێیوانییە وەزارەتی دارایی فیدراڵی بتوانێت لە ماوەی یەک مانگدا بابەتەکە تەواو بکات و دەڵێت، "زیاتر لەم کاتەی دەوێت."
لای خۆشیەوە دادگای فیدڕاڵی عێراقیش ئەمڕۆ لەبارەی پرسی کێشەی مووچەوە ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی پڕۆسەی دروستکردنی هەژماری بانکی تەواو دەبێت، پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق پارە بە کاش بۆ مووچەی مووچەخۆران خەرج بکات.
دادگای فیدراڵی دەشڵێت؛ پرۆسەی تەوتین بەپێی نوسراوی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کاتی پێویستە ، بۆیە دەبێت بەخێرایی جێبەجێ بکرێت ، ئەوەندەی توانرا تەویتین بکرێت، بەشەکەی تری دەبێت بەشێوەیەکی کاش خەرج بکرێت. ئەمەش هەتاوەکو هەموو پرۆسەی توتین بەتەواوی تەواودەکرێت. بەمەش پارێزبەندییەک بۆ موچەخۆران دروستکرا و مەرجی خەرجکردنی موچە بە تەوتینەوە نەما