1 سه‌رماوه‌ز 

2724

لاهور شێخ جه‌نگى: 70%ى ئه‌و ده‌نگانه‌ى پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌و سوتێندراون ده‌نگه‌كانى به‌ره‌ى گه‌لن

لاهور شێخ جه‌نگى: 70%ى ئه‌و ده‌نگانه‌ى پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌و سوتێندراون ده‌نگه‌كانى به‌ره‌ى گه‌لن
ده‌نگوباس

وتاری ده‌نگوباس، لاهور شێخ جه‌نگى: 70%ى ئه‌و ده‌نگانه‌ى پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌و سوتێندراون ده‌نگه‌كانى به‌ره‌ى گه‌لن

لاهور شێخ جه‌نگى سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل په‌یامێك ئاراسته‌ى ده‌نگده‌رانى گشتیى ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بێز ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌مجاره‌ زۆر ناشیرینتر لاسایى پارتى ده‌كاته‌وه‌، له‌مڕۆ به‌دواوه‌ چیتر یه‌كێتیی ناتوانێت هیچ ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌پارتى بگرێت سه‌باره‌ت به‌ده‌نگى كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كان‌و خراپ به‌كارهێنانى ده‌نگه‌كانیان"، ده‌شڵێت:"من زانیاریم هه‌یه‌ له‌وه‌ى یه‌كێتیى‌و پارتى زۆر نیگه‌رانن له‌و ده‌نگانه‌ى به‌ده‌ستیانهێناوه‌".

لاهور شێخ جه‌نگى سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل له‌په‌یامێكدا له‌ڕێگه‌ى كه‌ناڵى ئاسمانى زووم بۆ كه‌سوكاریى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان‌و هاووڵاتیانى هه‌رێم وتى:"مه‌ترسن‌و ئازایانه‌و ئازادانه‌ بڕۆن ده‌نگه‌كانى خۆتان بده‌ن، سبه‌ینێ ئێواره‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌بین‌و بنكه‌كانى ده‌نگدان به‌سه‌رده‌كه‌ینه‌وه‌‌و چاودێریى وردیان ده‌كه‌ین‌، هه‌ر كه‌سێك پێشێلكاریى به‌رامبه‌ر به‌ره‌ى گه‌ل بكات، ئه‌وكات ده‌بینن چۆن ڕووبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه‌، سبه‌ى ئێواره‌ ده‌مان بینن، پێشتریش وتوومانه‌ دیموكراسى به‌رامبه‌ر دیموكراسى، هێز به‌رامبه‌ر هێز".

وتیشى:"داوا له‌كه‌سوكارى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌م، سبه‌ینێ تۆڵه‌ بكه‌نه‌وه‌و عه‌رشى ده‌سه‌ڵات بهه‌ژێنن‌و گوێ به‌هیچ فشارێك مه‌ده‌ن، سبه‌ینێ ئێمه‌ خۆمان له‌نزیكه‌وه‌ چاودێریى ڕه‌وشه‌كه‌ ده‌كه‌ین".

لاهور شێخ جه‌نگى ئاشكراشیكرد، "ڕێژه‌یه‌كى زۆرى ئه‌و ده‌نگانه‌ى پوڵه‌چكراونه‌ته‌وه‌ له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌نگى به‌ره‌ى گه‌ل بوون، پارتى‌و یه‌كێتیى ترساون له‌و ده‌نگانه‌ى به‌ده‌ستیانهێناوه‌و من زانیاریم هه‌یه‌ له‌وه‌ى یه‌كێتیى‌و پارتى زۆر نیگه‌رانن له‌و ده‌نگانه‌ى به‌ده‌ستیانهێناوه‌، ئه‌وه‌شى ئه‌وه‌ى دوێنێ ڕوویدا وه‌رچه‌رخان بوو، ڕێژه‌ى ده‌نگدان بۆ هێزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات‌و ده‌نگى پوچه‌ڵ زۆر بوو، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى خۆشحاڵى بوو، هه‌رچه‌نده‌ به‌داخه‌وه‌ ده‌ست شلكردن هه‌بوو له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌، چونكه‌ مۆبایل برایه‌ ژووره‌وه‌و كاردانه‌وه‌مان نه‌بوو".

باسى ئه‌و فشارانه‌ى كرد كه‌ بۆسه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان درووستكرابوو به‌شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ر 10 پێشمه‌رگه‌و هێزێكى ئه‌منى به‌رپرسێكیان بۆ داناوه‌و به‌رده‌وام لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌، "ئه‌و فشاره‌ى دوێنێ كراوه‌، به‌مێژووى ئه‌و حزبه‌و كاتێكیش من له‌ناو یه‌كێتیی بووم، شتى وا نه‌كراوه‌و نه‌بینراوه‌، به‌ڵام دڵنیابن، پارتى‌و یه‌كێتیى له‌ده‌نگدانى گشتى بارودۆخیان خراپ ده‌بێت".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "وه‌كو به‌ره‌ى گه‌ل به‌ڵێ ڕازیم به‌و ده‌نگانه‌ى له‌تایبه‌ت به‌ئێمه‌ دراوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ركه‌سه‌و هه‌رلایه‌نه‌ به‌ئاره‌زووى یارى به‌ده‌نگه‌كان ده‌كات به‌تایبه‌ت ده‌نگده‌رانى به‌ره‌ى گه‌ل، زۆر خۆشحاڵین كه‌ ده‌نگه‌كانى بایكۆت‌و پوچه‌ڵ زۆر زیاتره‌

لاهور شێخ جه‌نگى ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، "بێز ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌مجاره‌ زۆر ناشیرینتر لاسایى پارتى ده‌كاته‌وه‌، له‌مڕۆ به‌دواوه‌ چیتر یه‌كێتیی ناتوانێت هیچ ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌پارتى بگرێت سه‌باره‌ت به‌ده‌نگى كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كان‌و خراپ به‌كارهێنانى ده‌نگه‌كانیان".




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان