20 ره‌زبه‌ر 

2724

ئەمریکا پێویستە عێراقییەکان توانای تەواویان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داهاتوو هەبێت

ئەمریکا پێویستە عێراقییەکان توانای تەواویان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داهاتوو هەبێت
ئاوارە

ئەمریکا پێویستە عێراقییەکان توانای تەواویان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داهاتوو هەبێت

ئەمریکا پێویستە عێراقییەکان توانای تەواویان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داهاتوو هەبێت

 

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق هۆشداری دەدات

 

ئەلینا رۆمانوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لە میانی وتارێکیدا کە لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی سەباح بڵاوکراوەتەوە، باسی لە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان وڵاتەکەی و عێراق کرد و ڕایگەیاند، “ئێمە پابەندین بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەرەوەری عێراق و شانبەشانی هاوبەشە عێراقییەکانمان، وڵاتەکەمان لە بەڵای دا"ع"ش ڕزگارکرد”.

هۆشداریشیدا لەوە کە “لەگەڵ دەیەمین ساڵیادی دەرکەوتنی دا"ع"ش و پێنج ساڵەی شکستپێهێنانی، پێویستە ڕوون بین بەرامبەر ئەو هەڕەشەیەی کە هێشتا دا"ع"ش لە عێراق و سووریاوە لەسەر عێراق دروستی دەکات”.

باڵیۆزی ئەمریکا دەڵێت: “دەمانەوێت هێزە عێراقییەکان توانای پێویستیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داهاتوو هەبێت، هەر بۆیە لە ساڵی 2012ەوە کۆنگرێسی ئەمریکا زیاتر لە 3.5 ملیار دۆلاری بۆ بنیادنانی توانای هێزە عیراقییەکان تەرخان کردووە و پشتیوانییەکی بەردەوامی گرنگ و پێداویستی لە جۆری فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 16 و تانکی ئەبرامز پێشکەشی عێراق دەکات”.

هەروەها دەڵێت: “بەڵام لە پەیوەندییەکی ئەمنی زیاترمان پێویستە، پێویستمان بە پەیوەندییەکی ئابووری، ڕۆشنبیری و فێرکردن و میللی هەیە بۆ بنیادنانی عێراقێکی هاوچەرخ و ئارام و سەقامگیر و خاوەن سەروەری و درەوشاوە کە پەیوەندی لەگەڵ جیهاندا هەبێت”.

ئەلینا رۆمانوسکی دەشڵێت: “هەندێك وڵات لە دەرگای عێراقیان داوە بۆ ئەوەی ببنە جێگرەوەی ئەمریکا و هاوبەشەکانی، بەڵام وەك باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکان پێموانییە کە هیچکام لەو وڵاتانە بە ئەندازەی ئەمریکا پێشکەشی گەلی عێراق بکەن”.




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کێتی کورد

■ بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد


بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، بڵاوکراوه‌یه‌کی بێلایه‌نه‌ و سه‌ر به هیچ پارت و حیزبێکی سیاسی نییه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌تی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، له بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کورد، هه‌موو ده‌نگێک ئازاده‌.

ئامانجه‌کانمان

١/  ده‌نگه‌کان ئازادن، ده‌بێ ئازاد بن
٢/ ده‌نگی مامۆستایانی ناڕازی
٣/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
٤/ ده‌نگی کوردانی ڕۆژئاوا
٥/ ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی باشوور
٦/ کۆتایی هاتن بۆ زۆنه‌کانی زه‌رد و سه‌وز

بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتی کوردان،  یه‌کێتیه‌ک بۆ هه‌موو ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد


■ په‌یوه‌ندی گرتن


■ پێڕسته‌کان


١- نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر
٢-  به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر
٣- شاره‌کانی کوردستان
٤- شێوازی  ژیان