لاهور شێخ جەنگی، دواجار بەڵێنەکەی خۆی بردەسەر
لاهور شێخ جەنگی، لیستەکەی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنێت و.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، لاهور شێخ جەنگی بە فەرمی لیستەکەی بەناوی "بەرەی گەل" لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکردووە و بەو لیستەوە بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
چوارشەممە لیستەکەی لاهور شێخ جەنگی لە هەولێر کۆنگرەی خۆی بەستووە، فەرهاد عومەر هاوسەری ژینۆ محەمەد وەك سەرۆکی لیستەکە دەستنیشانکراوە.